ناس کورد-
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و خاوەنی بەنزینخانە تایبەتەکان ڕێككەتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 14-4-2022) ڕایگەیاند، " لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و بەنزینخانەکان ڕێككەوتووین کە بەنزینخانەکان بەڕووی هاووڵاتیاندا بکرێنەوە و دەستبەجێ قەیرانی کەمیی سووتەمەنی چارەسەر بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێککەوتووین بەنزینی زیاتر بۆ بەنزینخانەكان دابینبكرێت و جیاوازی نەكرێت لە نێوان بەنزینخانە تایبەتەکان و حكومییەكاندا."