کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات لە کڕینی کۆمەڵێک دەرمان و بەرهەم بەشێوەی ئۆنڵاین و ڕاگەیاندووە، دەرمانی مەترسیداریان تێدایە و جێگەی مەترسین بۆسەر هاوڵاتیان. لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان وێنەی کۆمەڵێک دەرمان و بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئاگاداری ئەو جۆرە بەرهەمە نایاسایی و ساختانە بن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕیکلامیان بۆ دەکرێت و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو بەرهەمە ساختانە و چەندانی تر بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەکاتێکدا مەترسی لەسەر بەکارهێنەر دروست دەکەن، چونکە هەموویان دەرمانی شاراوە و مەترسیداریان بە بڕێکی زۆر تێدایە. بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوای لە هاوڵاتیان کردووە، تەنها ئەو بەرهەمانە بکڕن و بەکاربهێنن کە ستێکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری کوردستانیان لەسەرە.