ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیدەکاتەوە، هیچ گفتوگۆیەک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بودجەی 2022 کرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەیف سامی، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق (پێنجشەممە 14-4-2022) ڕایگەیاند، "هیچ گفتوگۆیەک نییە بۆ دابەزاندنی نرخی بۆ دۆلار بۆ 120 هەزار دینار لە بودجەی 2022."
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2022، دەنگۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە.
پێشتر پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە لانیکەم تاوەکو سێ ساڵی داهاتوو نرخی دۆلار بەمشێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە.