کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، داواکراوێکى سزادراو بە لەسێدارەدان لە شاری دیوانیە ئەندامانى خێزانەکەى لە ماڵەکەى خۆیدا بە بارمتە گرتووە دوای ئەوەى پۆلیس گەمارۆی ماڵەکەیان داوە بە مەبەستى دەستگیرکردنی.
فەرقەد عیساوی، فەرماندەى پۆلیسی دیوانیە بە ناس کوردی وت، "لەئێستادا هێزێکى ئەمنی دیوانیە گەمارۆی ماڵەکەیان داوە و کەسەکە بە تۆمەتی کوشتنی مێردی کچەکەى (زاواکەى) سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە."
ڕاشیگەیاند، "داواکراوەکە پەنای بردووەتە بەر بە بارمتەگرتنی ئەندامانی خێزانەکەى و هەڕەشەی تەقاندنەوەى خانووەکەیان دەکات."
وتیشی، "لە کاتژمێر سێی بەیانى ئەمڕۆوە پۆلیسی گەمارۆی ماڵەکەى داوە و لەئێستاشدا دانوستان بەردەوامە لەگەڵ داواکراوەکە."