گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای سەردانەکەى عادل عەبدولمەهدی.. ئێران: بەریتانیا نێوەندگیری ناردووە

2019.07.24 - 12:44
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای سەردانەکەى عادل عەبدولمەهدی.. ئێران: بەریتانیا نێوەندگیری ناردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى نوسینگەی فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "بەریتانییەکان نێوەندگیریان ناردووە بۆ تاران بۆ ئازادکردنی ستافی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی کە سوپای پاسداران لە نزیک بەندەر عەباس دەستیبەسەردا گرت." قسەکانى محەمەد محەمەدی دوای دوو ڕۆژ دێت لە سەردانە لەناکاوەکەى عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران کە چەند کاتژمێرێکی خایاند و تێیدا، بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد لە چەند سەرچاوەیەکەوە کە یەکێکیان نزیکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبدولمەهدی پەیامی بەریتانییەکانى لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکە گەیاندووەتە تاران. محەمەد محەمەد بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی وتووە، "سوپای پاسداران سەری لەندەنی کرد بە قوڕا لەڕێگەى دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرە بەریتانییەکە."