گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

مەحمود سەرخی کێیە کە شوێنکەوتووانی دەستگیردەکرێن و حسێنییەکانی دادەخرێت؟

2022.04.13 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
مەحمود سەرخی کێیە کە شوێنکەوتووانی دەستگیردەکرێن و حسێنییەکانی دادەخرێت؟

ناس کورد-

لەدوای دەستگیرکردنی دەیان شوێنکەوتووی، دادگای لێکۆڵینەوەی عەمارە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پیاوی ئاینی "محمود عەبدولڕەزا محەمەد" ناسراو بە "مەحمود سەرخی" دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "دادگا بڕیاری دەستگیرکردنەکەی دەرکردووە بەپێی مادەی 372 لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر تائیفە ئاینییەکان و سوکایەتی بە دروشمەکانی دەکات."

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە بابەتی سەرخییەکان شەقامی ناوەڕاست و باشوری عێراقی هەژاندووە، مەحمود سەرخی خۆی بە "السيد اية الله العظمى" ناودەبات.

 

ئایەتوڵڵا مەحمود حەسەنی سەرخی كە خۆی بە "ئایەتوڵڵای عوزما" ناودەبات، بە لێدوانە سیاسی و ئایینییە مشتومڕاوییەکانی ناسراوە.


بەپێی ماڵپەڕەکانی خۆی ساڵی 1964 لە کازمیە لەدایک بووە و هەر لەوێش خوێندوویەتی و لە ساڵی 1987 كۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدای تەواوكردووە بەر لەوەی پەیوەندی بكات بە حەوزەی ئاینی نەجەفەوە لە 1994.


مەحمود سەرخی خوێندکاری محەمەد سادق سەدری دامەزرێنەری ڕەوتی سەدر و باوکی موقتەدا سەدری سەرۆکی ئێستای ڕەوتەكە بووە و لای مەرجەعەكانی تری وەک سیستانی و ئیسحاق ئەلفەیاز لە کاتی خوێندنیدا لە نەجەف خوێندوویەتی

سەرخی خۆی بە بانگەشەی میانڕەوی و ڕەتکردنەوەی تایفەگەری دەزانێت و بیرۆکەی دەوڵەتێکی بێلایەنی هەڵئەبژێرێت کە تێیدا " هەموو کەسێک بەبێ گوێدانە مەزهەب و ئاین و نەتەوەکەی دەژی" شوێنکەوتوانی كە زۆر نین لە پارێزگاکانی جۆراوجۆری عێراق پەرشوبڵاون، دیارترینیان کەربەلا و ناسریە و دیوانییە و بەسرە و بابل و عەمارە

 

سەرخی ئەو بۆچونانە دەخاتە ڕوو کە جیاوازن لەگەڵ پیاوانی ئاینی دیکە و دەڵێت ئەو دوای قوتابخانەی نوێگەری ئاینی دەکەوێت بە سەرۆكایەتی محەمەد باقر سەدر کە لە ساڵی 1980 لەسێدارە درا و محەمەد سادق سەدر کە لە ساڵی 1999 تیرۆر کرا.

 

دوێنێ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی 29 شوێنکەوتووی سەرخی لە پارێزگا جیاوازەکانی ناوەڕاست و باشور دەستگیرکرد بە تۆمەتی "توندڕەوی ئاینی."

 

ئەو شوێنکەوتووانەی سەرخی بانگەشەیان بۆ ڕووخاندنی مەزاری ئیمامەکانی شیعە کردبوو، هەردوای ئەوەی لە چەندین شار خۆپیشاندان دژیان کرا و سەرجەم حسێنی و نوسینگەکانیان داخران.