گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دۆلاری لیبی’’

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەى ’’دراوی دۆلاری لیبی’’ ڕوونکردنەوەی دا

2022.04.13 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەى ’’دراوی دۆلاری لیبی’’ ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

بانکی ناوەندیی عێراق جەختیکردەوە کە شتێک نییە بە ناوی "دراوی دۆلاری لیبی" و هۆشداری دا لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی هەرکەسێک کە مامەڵە بەناوی ئەو دراوە ساختەیە بکات یاخود بانگەشەی بۆ بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی نیسانی 2022) کە دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە بەناوی بوونی دراوی دۆلاری لیبی، تەنها فێڵکردنە و هەوڵێکە بۆ بەکارهێنان و ساغکردنەوەی دراوی ساختە."

 

باسی لەوەشکرد کە "بانکی ناوەندی بە مافی خۆی دەزانێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگرتەبەر لە دژی هەرکەسێک کە بانگەشە بۆ ئەو جۆرە دراوە دەکات".

 

بانکی ناوەندیی عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر "ئەو ڕێکارانەی کە بانکی ناوەندی گرتوویەتییەبەر بە ئامانجی گەرەنتی سەلامەتی کەرتی دارایی و بانکی لە عێراق و پاراستنی هاوڵاتیان لە فێڵکردن و ساختەکردن."