ناس کورد-
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا لەسەر هەڵپەساردنى کارکردن بە مۆڵەتى هاوردەکردنى خۆراک و دەرمان و کەلوپەلى بەکاربردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەى ئەنجومەندا چوار بڕیار دراون کە یەکێکیان تایبەتە بە هاوردەکردن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێى ئەو بڕیارە تا هەشتى حوزەیران کارکردن بە مۆڵەتى هاوردەکردن بۆ خۆراک و دەرمان و کەلوپەلى بەکاربردن هەڵدەپەسێردرێت و تەنها پشت بە پشکنین و کۆنترۆڵى جۆرى و چاوێرى تەندروستى و کشتوکاڵى و ڤێتێرنەرى دەبەسترێت لە خاڵە سنورییەکان.