گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەدان چەکدار پاسەوانی بارەکان دەکەن

مەرزی باشماخ قسەکانی قایمقامی پێنجوێن لەبارەى بە قاچاخ و بە زۆر هاوردەکردنی کەلوپەل ڕەتناکاتەوە

2019.07.24 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
مەرزی باشماخ قسەکانی قایمقامی پێنجوێن لەبارەى بە قاچاخ و بە زۆر هاوردەکردنی کەلوپەل ڕەتناکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قائیمقامی قەزای پێنجوین لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەى زەمەندا ڕایگەیاند، "خەڵكانێك هەن لە سەروی حكومەتەوە قاچاخچێتی دەكەن و بە نایاسایی باری خۆراك و كەلوپەل كە كەس نازانێ چییان تێدایە دەهێننە هەرێمی كوردستانەوە" زانا رەحمان بە ڕۆژنامەکەى وتووە، "زۆرجار 20 كۆنتێنەر دەهێنرێت و بە چەكدارەوە پاسەوانی دەكرێت‌ و دەبرێت بۆ سلێمانی كە بێگومان ئەمانە كەسانی بەدەسەڵاتن ئەوكارانە دەكەن." ڕاشیگەیاندووە، "نە حكومەت و نە ئاسایش دەستیان بەسەر ئەو كەسانەدا ناڕوات كە بە قاچاخ و نایاسایی كۆنتێنەر دەهێنن و كەس نازانێ چییان تێدایە. ئەوەی ئێستا لە مەرزی باشماخ دەكرێ‌ زۆر لە سەردەمی بەرەی كوردستانی مەترسیدارترە!”. . بۆ بەدواداچوونی زیاتر، ناس کورد پەیوەندی بە زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێنەنەوە کرد و ڕاگەیاند:" لە ئێستادا هیچ شتێکی دیکەم نییە بیڵێم، ئەوەی هەمبوو وتوومە، چاوەڕێ دەکەم لە سەر لێدوانەکانی من ئەنجومەنی وەزیران و داواکاری گشتی بێنە سەر خەت". وتیشی، "هەر کاتێکیش لە لایەن حکومەتەوە بەدواداچون بۆ ئەو بابەت کرا، ئەوە من ئامادەم وردەکاری دیکەش سەبارەت بەو بابەتە ئاشکرا بکەم." .

"قسەکانى ڕەتناکەمەوە"

لەبارەى قسەکانى قایمقامەوە، مەریوان کەمال، بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ بە ناس کوردی وت، "قسەکانی قائیمقامی پێنجوین وەک پێویست نیین، ئەگەر بەڵگەی هەیە بائاشکرای بکات، ئیمە مامەڵە  لە گەڵ بەڵگەدا  دەکەین." لە پرسیارێکی ناس کوردا کە ئایا قەسەکانی قائیمقام ڕەتدەکەنەوە یان نا، بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ وتی: "قسەکانی ڕەتناکەمەوە، بەڵام دەڵێم ئە قسانە وەک پێویست نین، دەبێت بەڵگەی هەبێت".