ناس كورد-
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەرمینیا، 190 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستانیش دەڵێت، دەیانەوێت ئەرمینیا بکەن بە جێگرەوەی ئۆكرانیا، بۆ ھاوردەکردنی کاڵا و خواردەمەنی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ ئەرشەک مانوکیان کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە ھەولێر، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەکە، مستەفا عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، مانگی داھاتوو وەفدێکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان، سەردانی ئەرمینیا دەکات، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بکرێت بە جێگرەوەی ئۆکراین، بۆ ھاوردەکردنی کاڵا و خواردەمەنی بۆ ھەرێمی کوردستان.
لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا ڕایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن، ساڵی ڕابردووش بە بەھای 190 ملیۆن دۆلار، ئاڵوگۆڕی بازرگانییان ھەبووە.