گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی بەنزین

زانیاری لەسەر دابەزینی زیاتری نرخی بەنزین لە سلێمانی

2022.04.12 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر دابەزینی زیاتری نرخی بەنزین لە سلێمانی

ناس کورد-

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین 25 دیناری تری دابەزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد وتیشی، لە ئێستادا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 975 ‏دینارە، لیترێک موحەسەنیش بە 1075 دینارە و لیترێک سوپەریش دابەزی بۆ 1150 دینار.‏

 

باسی لەوەشکرد، دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، دوو هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخەکەیەتی.

 

هەروەها لە دوێنێوە بەنزینی 690 دیناریی عێراقی لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و لە چەند بەنزینخانەیەک دابەش دەکرێن.