گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

بۆچی پاسپۆرتی عێراقی دووەم خراپترینە لە جیهاندا.. سێ هۆکار و چارەسەر!

2022.04.12 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی پاسپۆرتی عێراقی دووەم خراپترینە لە جیهاندا.. سێ هۆکار و چارەسەر!

ناس كورد-

بەپێی نوێترین ڕیزبەندی بۆ باشترین و خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ (2022)، پاسپۆرتی عێراقی ڕیزبەندی دووەم خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانی گرتووە، سەرۆکی پێشووی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراقیش سێ هۆکار بۆ ئەوە دەخاتەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولباری زێباری، سەرۆکی پێشووی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباحی" فەرمیی عێراقی (12ی نیسانی 2022) وتووە، "کێشە یاسایی و ئەمنی و سیاسییەکان کاریگەرییان هەیە بۆسەر دۆخی پاسپۆرتی عێراق لەناو پاسپۆرتەکانی جیهاندا."

 

وتیشی، "هەندێک لە وڵاتان ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی تر دەکەن بۆ هەڵگرتنی ڤیزای هاتنەناوەوە کە ئەوەش پێویستی بە پەرلەمان هەیە، بەڵام دەکرێت ئەوەش لەڕێگەی لێکتێگەیشتنەوە بکرێت کە ئاسانتر لە ڕێککەوتن، ئەوە یەکێکە لە هۆکارە یاساییەکانی خراپی دۆخی پاسپۆرتی عێراقی."

 

وتیشی، یەکێکی تر لە کێشەکانی بریتییە لە بەکارهێنانی سیاسیی ئەو دۆسیەیە لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە، بۆ نمونە دژی هەڵگرتنی ڤیزان لە هاوڵاتیانی وڵاتێک بەهۆی ئەوەی کێشەی سیاسی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەیە، ئەوەش جموجوڵی عێراقییەکان سنوردار دەکات."

 

عەبدولباری زێباری باسی لەوەشکرد کە "ئەگەر پاسپۆرتی عێراقی بکرێتە ئەلیکترۆنی، ئەوە ئاستی هونەریی پاسپۆرتەکە بەرزدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە ساختەکردنی، ئەوەش وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن عێراقییەکانەوە ئاسانتر دەکات."

 

سەرۆکی پێشووی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ستایشی بڕیاری حکومەتی عێراقی دا بۆ هاندانی وەبەرهێنان لە ناوخۆی وڵات و هەڵگرتنی ڤیزای هاتنەناوەوە بۆ هەندێک وڵات.

 

بەپێی ڕیزبەندییەکەی کۆمپانیای (Henley & Partners)ی سویسری بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ، پاسپۆرتی هەردوو وڵاتی یابان و سەنگافوورە پلەی یەکەم (باشترین پاسپۆرت)یان وەرگرتووە و هەردوو پاسپۆرتی ئەڵمانی وکۆریای باشووریش پلەی دووەم باشترین پاسپۆرتی جیهانیان ورگرتووە.

 

هەروەها خراپترین پاسپۆرت بەپێی ئەم ریزبەندییە پاسپۆرتی ئەفغانستانە و دووەم خراپترین پاسپۆرتیش پاسپۆرتی عێراقە کە پاسپۆرتی سووریا لە پاسپۆرتی عێراق باشترە.