کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ترەمپ جەخیتکردەوە لەوەى ئەمریکا پێویستى بە هاوردەکردنی نەوت نییە چونکە لەئێستادا خۆی وڵاتێکى هەناردەکەرە و چیتر پێویستى نییە بەبێ بەرانبەر پاسەوانی گەروی هورمز بکات بۆ وڵاتانی دەوڵەمەند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئێمە نەوتێکى کەم لە گەرووەکانەوە وەردەگرین، هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی لە گەروی هومزدا نییە، چین 65%ی نەوتەکەى هاوردە دەکات و ژاپۆنیش 25%."
ڕاشیگەیاند، "ئەگەر تەنانەت 10%ی نەوتەکەشمان هاوردە بکردایە ئەوە گەروەکەمان دەپاراست، بەڵام هیچ پێویستمان بەو نەوتە نییە و ئێستا خۆمان نەوت هەناردە دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەیەکی زۆرە پاسەوانی دەکەین و هیچ بەرانبەرێکیش وەرناگرین، ئێمە پاسەوانی بۆ ئەو وڵاتانە ناکەین."
وتیشی، "بۆچی پاسەوانی بکەین بۆ چین و ژاپۆن و ئەو دەوڵەتە دەوڵەمەندانە؟! ئێمە لەپێناو چەند وڵاتێکدا دەیپارێزین کە بە ڕاستگۆیی هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەین وەک سعودیە و ئیمارات و ئەوانی تر، بەڵام بۆچی بۆ ئەوانیش بەبێ بەرانبەر؟!"