ناس کورد-
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کەس و لایەنانەی پارەیان لە بانکەکانی لوبنان داناوە بە دەستیان بە دیواردا بسڕن و پارەکەیان ناگەڕێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق (دووشەممە 11-4-2022) ڕایگەیاند، "ئەو پارانەی لەلایەن هەندێک کەسایەتی سیاسی و لایانەوە لە بانکەکانی لوبنان دانراوە ناگەڕێنەوە بۆ خاوەکانیان و با دەستیان بە دیواردا بسڕن."
جەختیشیکردووەتەوە، "پارەکان لە بانکەکانی لوبناندا نەماون و هیچ ئومێدێک بۆ گەڕانەوەیان نییە."
هەفتەی ڕابردوو حکومەتى لوبنان مایەپوچبوونى بانکى ناوەندى و حکومەتى راگەیاند و جەختیکردەوە زیانەکان بەسەر دەوڵەت و بانکەکاندا دابەشدەکرێت.
ماوەى زیاتر لە ساڵێکە پارەیەکى زۆر لە بانکەکانى لوبنان بلۆککراون، لەناویاندا ( 637 ) ملیۆن دۆلاری داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان و دیار نییە چارەنوسیان چى دەبێت.