گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغی دووەمی ئیرادەی نەسر لە دەوروبەری بەغدا بۆ پێنجەم ڕۆژ بەردەوامە

2019.07.24 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
قۆناغی دووەمی  ئیرادەی نەسر  لە دەوروبەری بەغدا بۆ پێنجەم ڕۆژ بەردەوامە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی تەموزی 2019، ڕۆژی پێنجەمی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی "ئیرادەی نەسر" لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیپێکرد، لە دوێنیوە زیاتر لە 30 گوندی باکوری بەغدایان کێوماڵ کردووە. تۆڕی ڕاگەیاندیی جەنگیی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق دەستیانکردووە بۆ ئۆپراسیۆنەکانیان لە ناوچەکانی باکوری شاری بەغدا. بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، هێزە عێراقییەکان توانیویانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی بەرچاو لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا لەو ناوچانە بە دەستبهێنن. . هەر بەپێى ڕاگەیاندراوەکە، هێزە هاوبەشەکان توانیویانە لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەدا زیاتر لە 95 کیلۆمەتر دوجا پاکسازی بکەن بە تایبەتی لە ناوچەکانی "عەبایەچی، سور بەغدا و ئەو ناوچانەی کە دەکەونە سنوری  ناحییەی مشاهدە و قەزای تارمییە." ئۆپراسیۆنى "ئیرادەی نەسر" پێش دوو هەفتە لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستی پێکرد بۆ پاکردنەوەی خاکی عێراق لە پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکانی باکووری شاری بەغداد تادەگاتە سنوری نێوان عێراق و وڵاتی سوریا.