گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامانى شاندەکە کێن؟

یەکەم شاندى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەچێتە بەغدا

2022.04.10 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم شاندى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەچێتە بەغدا

ناس کورد-

 

بڕیارە سبەینێ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی نه‌وت و بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەتەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "مەبەست لەسەردانەکە تاوتوێكردن و گفتوگۆكردنی پرسی نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانە".

 

وتیشى یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا ئه‌و بڕیارانه‌ن، كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ له‌ دژی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون.

 

شانده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ خالید شوانی، ئومێد سه‌باح، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ و ئامانج ره‌حیم.