گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاناکانى ڕوسیا دەیانەوێت لەسەر مانگ بیر لێبدەن.. بەڵام بۆچی؟

2019.07.24 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
زاناکانى ڕوسیا دەیانەوێت لەسەر مانگ بیر لێبدەن.. بەڵام بۆچی؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە مەبەستى زانینی مێژووی دەرکەوتنی بەشەکەى تری مانگ لە زەوییەوە، چەند زانایەکی ڕوسیی پێشنیازیان کردووە بیرێکى 15 مەتری هەڵبکەنن. یفگینی سلیوتا، بەڕێوەبەری تاقیگەی کیمیایی جیۆلۆجی و شیکردنەوە بۆ مانگ و هەسارەکان لە ئەکادیمیای زانسەکانى ڕوسیا ڕایگەیاند، "کار دەکەین بۆ دۆزینەوەى ڕێگایەک بۆ هەڵکەندی بیرێک کە بتوانین لەژێر 15 مەترەوە لەسەر ڕوی مانگ چەند نمونەیەک وەربگرین، ئەوەش پێویستى بە ئامێرێک هەیە بە قورسایی 80 کیلۆ بێت و دەستێکى هەبێت بۆ هەڵکەندنی بیرەکە و دەستێکی تریش بۆ وەرگرتنى نمونەکان." یفگینی سلیوتا دەشڵێت، "ئەگەر بتوانین ئەو نمونانە وەربگرین، دەتوانین ئەوە دیاریبکەین کە کەى مانگ بە دەوی خۆیدا سوڕاوەتەوە و بەشەکەى پشتەوەش لە زەوییەوە دیار بووە." چین یەکەم وڵات بوو کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کەشتی ئاسمانی ڕەوانەى بەشی پشتەوەى مانگ کرد.