گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.04.10 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت ھەنگاوی زۆر باشی بڕیوە و بڕیارە بە زووترین کات یەکلایی بکرێتەوە، دەشڵێت، ئەنجامدانی ئەو کارە لە قازانجی ھاووڵاتیانە و بەهیچ شێوەیەک نرخی کارەبا زیاد ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم (یەکشەممە 10-4-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت ھەنگاوی زۆر باشی بڕیووە و لە قۆناغی کۆتایی دایە و ئێستا گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵای بۆ دروستکراوە و تاووتوێی بابەتەکە دەکەن و بڕیارە بە زووترین کات یەکلایی بکرێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە جارێ لایەنی کارگێرییەکەی تاووتوێ دەکەین و ئەوانەی پڕوپۆزەڵیان پێشکەشکردووە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانیشی تێدایە، بۆیە پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت زۆر باشە و لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندایە و زیانی بۆ ھاووڵاتی نیە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "هەروەها بەھیچ شێوەیەک کاتژمێرەکانی کارەبا کەم ناکرێتەوە و بگرە باشتر دەبێت و نرخەکەشی ھیچ گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، جگە لەوەش کۆنترۆڵی کارەبا دەکرێت و سیانەی بەردەوامی دەبێت و ئەوەی پێویستە بۆ باشترکردنی کارەبا ئەنجام دەدرێت، بۆیە کاردانەوەی باشی دەبێت، چونکە کەرتی تایبەت دەبێتە پاڵپشت بۆ کەرتی حکومی".