گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشدارێکى کارایی شەڕی کەنداو بووە

وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا بەشداری شەڕی کەنداو بووە.. مارک ئێسپەر کێیە؟

2019.07.24 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا بەشداری شەڕی کەنداو بووە.. مارک ئێسپەر کێیە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە گەرمەى بارگرژییەکانی ئەمریکا و ئێران بە تایبەت لە ئاوەکانى کەنداو و گەروری هورمزدا، ئەنجومەنى پیرانی ئەمریکا بڕیاری دا بە دانانی مارک ئێسپەر وەک وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، باتریک شاناهان، وەزیری بەرگریی بە وەکالەت خۆی داوای کردووە کە نەکرێتە وەزیری هەمیشەیی بەرگریی و ویستوویەتی کاتێکى زیاتر لەگەڵ خێزانەکەى بباتەسەر، ئەمەش دوای تۆمەتبارکردنی ناوبراو دێت بە توندوتیژی خێزانی لە دژی هاوسەر و کوڕەکەى کە ئەوەش دانانی بە فەرمی لە پۆستەکەدا لەلایەن ئەنجومەنى پیرانەوە قورس کردبوو. مارک ئێسپەر، لەدایکبووی 1964، سوێندی یاسایی خوارد و ترەمپیش ڕایگەیاند، هیچ کەسێک هێندەى ئێسپەر شایەنی ئەو پۆستە نییە. ئێسپەر پێشتر وەزیری سوپا بووە و یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ وەزیری بەرگریی، بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، دانانی ناوبراو بەڵگەى ئاشکرایە لەسەر هەژموونی پۆمپیۆ لە ئیدارەى ترەمپدا بەوپێیەی ئێسپەر ناوبانگێکی باشی لە وەزارەتی سوپادا هەیە و هاوڕێی نزیکی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکایە و دەرچووی کۆلێژی سەربازیی بەناوبانگ وێست پۆینتە. ئێسپەر لە ساڵی 2017ەوە وەزیری سوپایە و پێشتریش لە دامەزراوە بەرگرییەکان کاری کردووە، ئەزمونێکى زۆری لە کاری بەرگرییکردن و شەڕدا هەیە و بەشداری لە شەڕی کەنداودا کردووە لە ساڵی 1990 و 1991 و دواتریش لە خزمەتی سەربازیی بەردەوام بووە. پاشان چووەتە ناوەندەکانى بیرکردنەوە لە دامەزراوەى هێریتیج و دواتر وەک توێژەر لە لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجومەنی پیران کاری کردووە و ڕاوێژکاری چێک هیگڵ، سیناتۆری کۆمارییەکان بووە کە دواتر وەک وەزیری بەرگریی دەستبەکاربووە. لە ئیدارەى جۆرج بۆشدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە بۆ کاروباری دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى چەکی کۆمەڵکوژ لە جیهاندا.