گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مستەفا کازمی بۆ لایەنە سیاسییەکان: گەلی عێراقی چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتن

2022.04.09 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی بۆ لایەنە سیاسییەکان: گەلی عێراقی چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتن

ناس کورد- 

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات بڕیاری گونجاو بدرێت لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دەڵێت، گەلی عێراقی چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لە میانەی مەراسیمی یادی شەهیدکردنی محەمەد باقر سەدر (شەممە 9-4-2022) ڕایگەیاند، " لەئێستادا گەلی عێراق چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی چاکسازیخوازە کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانیدا بێت، بۆیە داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکەم بڕیاری سیاسیی گونجاو بدەن و پابەندی دەقە دەستورییەکان بن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەم کە وانە لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرین و دووبارەیان نەکەینەوە و بە هەماهەنگی کار بکەین." 

 

مستفا کازمی باسی لەوەشکرد، " جیهان بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت، عێراقیش بەدەر نییە لەو قەیرانانە، بۆیە پێویستە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پەلە بکەن لە دەرکردنی یاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک، چونکە ئەو یاسایە ئامانجی پاراستنی گەلەکەمانە لەناو جەرگەی ئەو قەیرانە نێودەوڵەتیانەی دروستبوون."