گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا یەکەم وێستگەی زۆرینەی کۆچبەرانە

لەسەرەتای ئەمساڵەوە 144 کۆچبەر لە تورکیا بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە

2019.07.23 - 20:29
لەسەرەتای ئەمساڵەوە 144 کۆچبەر لە تورکیا بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە
ناس کورد بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 144 کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە بە ڕووداوی جیاواز گیانیان لەدەستداوە. . میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لەم مانگەدا 28 كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ به‌نیازبوون لە تورکیاوە بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌ورووپا له‌ ده‌ریادا خنكاون. . هاوكات له‌ شه‌ش مانگ و نیودا، 64 كۆچبه‌ری نایاسایی تەنها بە ڕووداوه‌كانی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، کە 17 کەسیان هەفتەی ڕابردوو لە پاسێکدا کە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو گیانیان لەدەستداوە. . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ٣٩ كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ وان كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ چوونەتەتورکیا  13 كۆچبه‌ری دیكه‌ له‌ ئه‌دیرنه‌ كه‌ ده‌یانویست به‌ره‌و یۆنان بڕۆن، بەهۆی سەرماوە ره‌قبوونه‌ته‌وه‌. . به‌وشێوه‌یه‌ش له‌ شه‌ش مانگ و نیوی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 144 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، ره‌قبوونه‌وه‌ و خنكان له‌ ئاودا، لە تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. .