ناس کورد-
لەدوای بەرزبوونەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەماوەی ڕابردوودا، نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و لەئێستادا لە دەوروبەری 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی 8-4-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 100 دۆلار و شەش سەنت و بەشێکی نرخەکەی لەدەستدا.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەرامبەر 96 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گەیشتنی نەوت بەو نرخە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە دەروبەری 140 دۆلار.