گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمەودوا موچەى پێشمەرگە دەکرێتە ئەلیکترۆنی.. پڕۆسەکە دەستیپێکردووە

2019.07.23 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
لەمەودوا موچەى پێشمەرگە دەکرێتە ئەلیکترۆنی.. پڕۆسەکە دەستیپێکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح پڕۆژەى بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەى پێشمەرگە ماوەى سێ مانگە بەردەوامە و هێزەکانى حەفتا و هەشتای پێشمەرگەش دەکرێتەوە. جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "پڕۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەى پێشمەرگە بە خاوی بەڕێوەدەچێت بەڵام لەهەوڵداین بۆ خێراکردنی." . ڕاشیگەیاند، "ماوەیەکە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە موچەکانیان لە ڕێگەی بانکەکانەوە وەردەگرن نەک لەڕێگە لیژنەوە، پرۆسەکەش سەرەتا لە دیوانی وەزارتی پێشمەرگەوە دەستیپێکردوە و لە ئێستاشدا چەند بەڕێوەبەرایەتیەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی بانکە و موچە وەردەگرن." . جەبار یاوەر وتیشی، "پرۆسەکە هەموو هێزەکانی پێشمەرگە دەگرێتەوە بە هێزەکانی حەفتا و هەشتاشەوە. لەبارەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، جەبار یاوەر ئاماژەى بەوە کرد، "پلانیان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆسەى یەکخستنەوە جێبەجێ بکرێت و لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوویشدا تەواوی هێزی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە."