کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بەپێی ئامارەکانی حکومەتی هیندستان، ڕێژەی ئافرەتان بەرانبەر پیاوان لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا 60 ملیۆن کۆرپەلەی کچ لە باربراون. . میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە 132 گوندی ناوچەی "ئۆتارکاشی" لە ولایەتی "ئۆتار ئاخەندی" هیندستان زیاتر لە 216 منداڵ لە دایک بوون هەموویان کوڕ بوون و کچیان تێدا نەبووە. . دەسەڵاتدارانی ولایەتەکە حاڵەتەکەیان بە مەترسیدار ناوبردووە و گومانیان هەیە ئەو بابەتە بە ئەنقەست ڕوویدابێت، لەگەڵ ئەوەشدا گومان دەکرێت ئەو خێزانانە هەر کات بە ڕەگەزی منداڵەکانیان دیاریکرابێت و کچ بووبێت لەباریان بردبێت. . بەپێی میدیاکان، لە باربردن لە دەروەی یاسا لە هیندستان لە ساڵی 1994 بەردەوامە، بە تایبەتی لە ناوچانە کە دەکەونە دەرەوەی شاری نیودلهی پایتەختی ئەو وڵاتە. . بەپێی بەدواداچوونی میدیاکان قورسی دۆخی ئابوری کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە هۆکاری تەشەنەکردنی ئەو حاڵەتە بووە. . هاوکات بەپێی سەرژمێری ساڵی 2011 ،ژمارەی ئافرەت بە رانبەر بە پیاو کەمبووە و هەر پیاوێک ئافرەتێکی بەرنەکەوتووە. . هەر بە پێى ڕاپۆرتەکانی حکومەتی بە هۆی لە باربردنی نایاسایی زیاتر لە 60 ملیون کۆرپەلەی کچ لەوڵاتە باربراوە. . بەپێی دوایین ئامار ژمارەی دانیشتووانی هیندستان گەیشتوەتە ملیارێک و 369 ملیۆن و 539 هەزار کەس.