ناس كورد-
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد کە چەند پێوەرێکی نوێ هەن بۆ هەژمارکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو داهاتی نەوتەی کە ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (5ی نیسانی 2022) ڕایگەیاند، "بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021، پێویستە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات" و ڕوونیکردەوە کە "ئەوەی هەبوو (ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم) لێبڕینی بەهای 250 هەزار بەرمیل بووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش لەسەر ئەو بناغەیە پارەکەی ناردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ساڵی ڕابردوو چەند بڕە پارەیەکی کەم دراوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمساڵ پێوەری تر هەیە بۆ دیاریکردن و هەژمارکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و حکومەتیش فیدڕاڵیش کار لەسەر ئەوە دەکات."