گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا داوای پێکهێنانی کردووە

ئێران پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى بۆ پاراستنی گەرووی هورموز ڕەتدەکاتەوە

2019.07.23 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى بۆ پاراستنی گەرووی هورموز ڕەتدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئێران ناڕازییه‌ له‌پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى كه‌نداو و بوونى هێزى بێگانه‌ش له‌هورمز به‌هۆكارى پێشێووى بارودۆخى ئه‌منیى ده‌زانێت. . ئیسحاق جیهانگیرى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، پێكهێنانى هاوپەیمانێتێکی نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌وروپا به‌بیانوى  پاراستنى كه‌نداو بارودۆخى ئه‌و ناوچه‌یه‌ گرژ و ئاڵۆزتر ده‌كات. . جیهانیگیرى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هیچ پێویست به‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ناكات به‌ڵكو بوونى هێزى وڵاتانى تر له‌ناوچه‌كه‌دا بوونه‌ته‌ هۆكارى دروستبوونى پشێوى و نه‌بوونى ئه‌من و ئاسایش. . دوێنێ دوو شه‌ممه‌ 22ى ته‌مموزى ،2019 به‌ریتانیا دواى كرد هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌ كه‌نداودا به‌سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ پاراستنى بارودۆخى ئاسایش له‌ناوچه‌ى گه‌رووى هورمز پێكبهێنرێت. . ئەم داواکارییەی بەریتانیا دواى ئه‌وه‌دێت، هه‌فته‌ى ڕابردوو كه‌شتیه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى به‌ریتانیا‌ له‌ گەرووی هورمز له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. .