گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: یەکێتی داوای کردووە مووچە دابەش نەکرێت

2022.04.05 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: یەکێتی داوای کردووە مووچە دابەش نەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای یەكێتی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دواخراوە و دەڵێت، یەکێتی وتویەتی، "پەلەمان لێ مەکەن با مووچەی مانگی دوو تەواو بکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن كاكە عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، ڕایگەیاند، " ئەمجارەش یەکێتی هۆکارە بۆ دواکەوتنی مووچە، چونکە داهاتی ناوخۆی سلێمانی و خاڵە سنوورییەکانی لای ئەوان، ئەو بەشە کەمەی کە لەگەڵ پارەی نەوت دەبێت بە مووچە بدرێت، دیار نییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێتی داوای کردووە مووچەی مانگی سێ جارێ دابەش نەکرێت و وتویەتیانە، ئێمە جارێ مووچەی مانگی دوومان تەواو نەکردووە، پەلەمان لێ مەکەن، جارێ موچەی مانگی سێ دابەش مەکەن." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە و ئەگەری دوو ئیدارەیی

 

 

ئەگەرچی دەبوو لە 25ی مانگی ڕابردوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرایە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ 5-4-2022، مووچە دابەش نەکراوە و بەوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.