ناس کورد-
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و "هەموو ڕێگایەکیش دەگرینەبەر بۆ ئەو مەبەستە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانای مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (5ی نیسانی 2022) وتی، "نابێت چیتر سەرۆکی پەرلەمان لایەنگری حزبێک بێت و داوا دەکات "سەرۆکی پەرلەمان بە زووترین کات بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتن لەوبارەیەوە."
هۆشداری دا لەوەی "ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان ڕانەگەیەنێت، زۆرینەی پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستان بەکاردەهێنین."
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە کە "جارێکی تر یەکێتی بنەمای سازانی پێشێلکرد و هۆشداری دەدات لەوەی "هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت مافی هەڵبژاردن لە خەڵکی کوردستان زەوت بکات".
وتیشی، "نابێت پەرلەمانی کوردستان لەم بارودۆخە نالەبارە بێدەنگ بێت."
فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە کە "بۆچوونی خۆمان بۆ کاری کۆمسیۆن ڕاگەیاندووە و پێشنیازمان پێشکەش کردووە."