گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت

2022.04.05 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت

ناس کورد- 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی ڕایگەیاند، ئێستا کاتژمێرەکانی کارەبا لە مانگی رەمەزان زیادکراوە بۆ 17 کاتژمێر، دەشڵێت،  تێچووی کارەبا زۆر لەسەر حکوومەت دەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان (سێشەممە 5-4-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری وزە کرایەوە کە بۆ مەبەستی ئیش و کاری سیاسەتی ئابووریی وزەیە کە زۆرترین بەرھەم بە کەمترین تێچوو بەرھەم بێنێت و ئەوەی پەیوەندی بە کڕین و فرۆشتنی وزە ھەیە ئەو سەرپەرشتی دەکات و داھاتی خۆی کۆنترۆڵ دەکات و خەرجیەکان بەجۆرێک رێکبخات کە بە کەمترین پارە زۆرترین بەرھەمی ھەبێت، کە خەرجی زۆر لە داھات کەمترە، چونکە ئەو پارەی لە ھاووڵاتی وەردەگیرێت حکوومەت دوو ھێندەشی لەسەر داناوە وەکو پاڵپشتی، لەبەر ئەوەی تێچووی کارەبا زۆر لەسەر حکوومەت دەکەوێت، بۆیە ئێمە ئەو بەڕێوەبەرایەتیەمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری بەکەمترین تێچوو پێشکەش بکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا بۆ مانگی رەمەزان کاتژمێرەکانی کارەبامان زیاد کردووە بۆ 17 کاتژمێر و کار دەکەین بۆ ئەوەی زیاتریش بکرێت، چونکە ئامانجی ئێمە زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبایە ئەگەر کێشەمان بۆ دروست نەکرێت".