گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بۆردومانەکەی هەولێر’’ عێراق لە سکاڵاتۆمارکردن لەسەر ئێران کشایەوە

2022.04.05 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
’’بۆردومانەکەی هەولێر’’ عێراق لە سکاڵاتۆمارکردن لەسەر ئێران کشایەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "العربي الجديد" حکومەتی عێراق وازی لە سکاڵا تۆماکردن لەسەر ئێران هێناوە لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، ئێران هیچ وەڵامێکی عێراقیشی نەداوەتەوە لەوبارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕەکە لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری دوو بەرپرسی عێراقییەوە بڵاویکردووەتەوە، "حکومەتی عێراق وازی لە سکاڵاتۆمارکردن لەسەر ئێران هێناوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی مانگی ڕابردووی سەر هەولێر." 

 

بەوتەی ئەو دوو بەرپرسە عێراقییە لە وەزارەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، "عێراق بڕیاری داوە کە پرسی بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر هەولێر بەنێودەوڵەتی نەکرێت." 

 

یەکێک لەو بەرپرسانە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "لێکۆڵینەوەکانی هەردوو لیژنە حکومی و پەرلەمانیەکەش لەسەر ئەو پرسە کۆتایی هاتووە و بەگوێرەی هەردوو لێکۆڵینەوەکەش بانگەشەکانی ئێران بۆ هۆکاری هێرشەکە ناڕاستن." 

 

هاوکات ئەوەشی ئاشکراکردووە، "تاوەکو ئێستا ئێران هیچ وەڵامێکی عێراقی نەداوەتەوە سەبارەت بەو پرسیارانەی ئاڕاستەی ئێرانی کردبوو و داوای ڕوونکردنەوەی لەسەر هێرشەکە لێکردبوو."