گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لیژنەی دارایی پێشنیازێکی بۆ دابەشکردنی بڕێک پارە بەسەر خێزانە هەژارەکاندا ئاشکرا کرد

2022.04.04 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی پێشنیازێکی بۆ دابەشکردنی بڕێک پارە بەسەر خێزانە هەژارەکاندا ئاشکرا کرد

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێشنیازەکەی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بۆ پێدانی بڕێک پارە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە پێویستیان پێیەتی دەربڕی و پێشنیازێکیشی لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی بەسەر خێزانە هەژارەکاندا خستەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشعان جبوری، ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (4ی نیسانی 2022) گوتی، "وەزیری دارایی لەکاتی میوانداریکردنی لە پەرلەمان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابەشکردنی بڕێک پارە بەسەر ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی."

 

وتیشی، "ژمارەی دانیشتووانی عێراق 40 ملیۆن کەسە، ژمارەیەکی زۆریان لە دەرەوەی عێراق دەژین، ژمارەیەکی زۆریشیان فەرمانبەرن بە موچەیەکی باش، هەندێکی تریش دۆخی داراییان باشە چونکە بازرگان و کاریان باشە."

 

مشعان جبوری باسی لەوەشکردووە کە "با وا دابنێین ئەوانەی پێویستیان بە پشتگیری دارایی هەیە نیوەی دانیشتووانی عێراقە، واتە 20 ملیۆن کەس، بڕی 15 ترلیۆن دیناریش لە داهاتی نەوت بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە، واتە هەر کەسێک 750 هەزار دیناری بەردەکەوێت، ئەگەر ئەمەش ئەنجام بدرێت و بڕی 750 هەزار دیناری بدرێت بە هەرکەسێک، ئەوە پشتگیرییەکی باش دەبێت بۆیان، بۆ نموونە ئەگەر خێزانێک شەش کەس بێت، ئەوە چوار ملیۆن و 500 هەزار دیناریان پێ دەدرێت، ئەوەش بارودۆخیان زۆر باش دەکات."