گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێکی نوێ لە مستەفا کازمییەوە لەبارەی سوتاندنی بارەگاکەی پارتی

2022.04.03 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە مستەفا کازمییەوە لەبارەی سوتاندنی بارەگاکەی پارتی

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا و وەستانی هێزەکانی پاراستنی بارەگاکە بە دیار ڕووداوەکەوە قبوڵ کراو نییە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانێکیدا بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق (یەکشەممە 3-4-2022) ڕایگەیاند، "ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ڕوویدا لە سووتاندنی بارەگای حزبی، لەکاتێکدا ئەو هێزەی بەرپرس بوو لە پاراستنی بارەگاکە تەماشای ڕووداوەکەیان دەکرد، ئەوە قبوڵ کراوە نییە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەدوای ساڵی  2003، بارودۆخە ناوخۆیی و دەرەکییەکان وایانکرد عێراق بە قۆناغی لەدەستدانی وزەی مرۆیی و ئابووریی تێپەڕبێت، بۆیە پێویستە کەموکوڕییەکان دەستنیشان بکرێن و چارەسەر بکرێن." 

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکیشی ئاڕاستەی فەرماندە سەربازییەکان کرد و باسی لەوەکرد، "پێویستە لەو فشارە سیاسییانەی گروپەکان دەیکەن خۆیان رزگاربکەن، جگە لەوە بژاردەیەکی دیکەمان نییە."