گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژە تیرۆری پارتی پۆستەکەى سڕییەوە و ڕووداویش وتارەکەى

2019.07.23 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆری پارتی پۆستەکەى سڕییەوە و ڕووداویش وتارەکەى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دژەتیرۆری کوردستان ئەو وتارەى لە هەژمارى فەرمى خۆى سڕییەوە کە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) دژى رێبوار کەریم وەلى، میدیاکارى دیارى پارتى، بڵاویکردەوە و پۆرتاڵی ڕووداویش وتارەکەى ڕێبوار کەریم وەلی سڕییەوە. . ئەمڕۆ (سێشەممە) وەک وەڵامدانەوەى وتارێکى بڵاوکراوەى رێبوار کەریم وەلى، میدیاکارى دیارى پارتى، کە هێزە ئەمنییەکانى تۆمەتبار کردبوو بە شاردنەوەی بەشێکی ڕاستییەکانی ڕووداوەکەی رێستورانتى هۆقەباز لە هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان، لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەناوى ئەفسەرێکى دژە تیرۆر  وتارێكی توندیان دژى ئەو نووسەرە، بڵاوکردەوە. . لە وەڵامەکەى دژە تیرۆرى کوردستاندا کە بەناوى ئەفسەرێکى دژە تیرۆر لە هەژمارى فەرمى فەیسبوکى دژە تیرۆردا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە:” ماوەیەکە ڕیبوار کەریم وەلی بە فیتی ئاغاکانی خۆی لە خەڵک کردووە بە موحەللی ئاخر زەمان، ئەو زاتە کە هەموومان دەیناسین و ئاکار و رەفتاری بۆ هەمووکەس لە سۆشیال میدیا ئاشکرا ببوو، هەستاوە بەڕووقایمی دەستی داوەتە چەواشەکاری و لە مینبەری ڕووداو ئەو باس و خواسانە دەخاتەڕوو کە دڵی ئاغاکانی خۆش بکات”. . هەروەها هێرشێکی توند کرابووە سەر کابینەی پێشووی حکومەت کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکایەتی دەکرد و بە کابینەکەیەکی "شکست خواردوو و دز و گەندەڵ و تاڵانکەر" ناوبرابوو. .