ناس کورد-
بەهۆی نەمانی دەرمانی لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی، بەرپرسانی نەخۆشخانەکە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "ناس کورد" وتی، کۆمەڵێک بەشی وەک بەشی ڕاوێژکاری، بەشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و بەشی تاقیگەکان لەژێر هەڕەشەی داخستندان بەهۆی نەمانی دەرمانەوە.
وتیشی، "تائێستا وەڵامێکی ئەوتۆمان نەدراوەتەوە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت تاکە چەک دەستلەکارکێشانەوەیە، یان دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ یاخود خۆم دەستلەکاردەکێشمەوە."