گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هاتووچۆی سلێمانی: هەر کەسێک وێنە و ڤیدیۆی ئەم سەرپێچییانەی لایە بۆمان بنێرێت

2022.04.03 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆی سلێمانی: هەر کەسێک وێنە و ڤیدیۆی ئەم سەرپێچییانەی لایە بۆمان بنێرێت

ناس کورد-

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو شۆفێرانە بە شێوەیەکی مەترسیدار پێشبڕکێ بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن و هەروەها ساڵانسای ئۆتۆمبێلەکانیان دەگۆڕن و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات وێنە و ڤیدیۆی ئەو جۆرە سەرپێچییانەیان بۆ بنێرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3-4-2022) دەڵێت، "ماوەیەکە دوو دیاردە لە بواری هاتوچۆدا دەرکەوتووە ، کە هەم سەرپێچییە لە یاساو ڕینماییەکانی هاتوچۆ، هەم بۆتە مایەی گلەیی و نارەزایی هاوڵاتیان ، ئەویش پێشبڕکێکردنە بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوەیەکی مەترسیدار و هەروەها گۆڕینی ساڵانسای ئۆتۆمبێلەکان لە لایەن چەند شۆفێرێک کە بێزاری هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە."

 

لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکات کە "بەپێی یاسای هاتوچۆ لێخوڕین بە تیژڕەوی و بەشێوەیەکی مەترسیدار و نەبونی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە هەر بڕگەیەکی مەرجەکان سەرپێچییە و وە سزای یاسایی دیاری کراوی هەیە وێڕای دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە."

 

داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات "هاوکارمان بن لە دەست نیشانکردنی ئەو جۆرە رەفتارانە بە مەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچی کاران بە پێیی یاسای هاتوچۆ."


هاتووچۆی سلێمانی داواش دەکات هەر هاوڵاتییەک وێنە و ڤیدیۆی ئەو جۆرە سەرپێچیانەی لەلایە لە ڕێگەی پەیجی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆمانی بنێرن یاخود بە زانیاری ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگەی ئەم ژمارانەی لای خوارەوە

کۆنترۆڵی هاتووچۆ 188
سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC ژمارە 100