ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ یەکشەممە لوتکەی کاریگەری بارستە ھەوای گەرم دەبێت لە هەرێمی کوردستان و پلەی گەرما دەگاتە سەروو ٣٥ پلە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەمە ٣-٤-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵێکی ناروون دەبێت و لەئەنجامی قوڵبوونەوەی زیاتری سەنتەری بارستە ھەوا گەرمەکە لەسەر ناوچەکە پلەی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمرۆ بەرزتردەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، پلەی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣١ بە ١٧، ھەولێر ٣٢ بە ١٨ پلە، دھۆک ٣١ بە ١٦ پلە، ھەڵەبجە ٣١ بە ١٦ پلە، کەرکوک ٣٤ بە ١٩ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٧ بە ١٩ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٠ بە ١٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٨ بە ١٥ پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەینێ لوتکەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە گەرمایە دەبێت و لە دوو سبەی دووشەمە بەدواوە کەمێک کاریگەری ئەم بارستە ھەوا گەرمە کەم دەبێتەوە و بەردەوامی دەبێت.