ناس کورد-
لە کۆبوونەوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ چەند لایەنیکی جیاوازدا دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و گرێبەستە نەوتییەکانی خستەبەر باس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق (شەممە 2-4-2022) ڕایگەیاند، "وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیی عێراق سێیەمین وۆرکشۆپی تایبەت بە تاووتوێکردنی مەلەفی نەوت و غازی هەرێمیان ئەنجام داو تیایدا باسیان لە وەبەرهێنانی نەوت و غازی هەرێم و بەپێی دەقە دەستورییەکان کرد."
زیاتر بخوێنەرەوە: لێدوانێک لە وەزیری نەوتی عێراقەوە لەبارەی نرخی بەنزین لە هەرێم
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەبواری نەوت و وزە و دەستوور و تیمێکی دیوانی چاودێری دارایی بەڕێوەچووە و تاووتوێی پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم کراوە و تێبینی و بۆچوونی جیاواز لەوبارەیەوە خراونەتەڕوو ."