گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەڵام دابەش ناکرێت’’

ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ’’بۆ دابەشکردنی موچە ئامادەیە’’

2022.04.02 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ’’بۆ دابەشکردنی موچە ئامادەیە’’

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە ئامادەیە بەڵام دابەش ناکرێت و دەڵێت، "درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی موچە بۆ ئەوەی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا یەک موچە بدرێت کارێکی نارەوایە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی بەیان و بەدواداچوونی عەلی حەمەساڵح:


ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام دابەش ناکرێت..
کۆی داهاتیش 447 ملیار دیناری زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە..

وردەکاری
بۆ موچە 600 ملیۆن دۆلار پێویستە.

یەک: نەوت .. (550 ملیۆن دۆلار)
مانگی 2 کە 28 ڕۆژ بوو، تێکڕای نرخی برمیلێک نەوتی برێنت (97دۆلار) بوو، داهاتی نەوت بۆ موچە تەرخانکرا ( 448 ملیۆن دۆلار) بووە.. ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوتی برێنت (113.87 دۆلار) بوە.. بە فرۆشتنی بە (10 دۆلار) کەمتر لە برێنت.. دواتر تەنیا 41% داهاتەکەشی بمێنێتەوە بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە( 550 ملیۆن دۆلار).

 

دوو: (200 ملیار دینار) ی بەغدا
تائێستا هیچی خەرجنەکراوەو بۆ تەواوکردنی موچە لەم بڕە پارە ( 73 ملیار دینار) پێویستە. واتە: (127 ملیار دینار) دەمێنێتەوە..

 

سێ: داهاتی ناوخۆ کە نزیکەی(350 ملیار دینارە)..

بەمەش داهات (477 ملیار دینار)ی زیاترە لە موچە..
جگە لە دابەشکردنی موچە ئیدی کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانە..

درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی موچە بۆ ئەوەی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا یەک موچە بدرێت کارێکی نارەوایە.. بە دڵنیایی دەتواندرێت تاوەکو جەژن دوو موچە بدرێت..

عەلی حەمە ساڵح