گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

داهاتى نەوتى عێراق بەرزترین ئاستى لە 50 ساڵدا تۆمارکرد

2022.04.01 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتى نەوتى عێراق بەرزترین ئاستى لە 50 ساڵدا تۆمارکرد

ناس کورد-

داهاتى نەوتى عێراق لەمانگى ئازاردا بەرزترین ئاستى تۆمارکرد لەماوەى 50 ساڵدا، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارى وەزارەتەکە (1-4-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مانگى رابردوو (100) مليۆن و (563) هەزارو( 999 ) بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، کە داهاتەکەى 11.07 ملیار دۆلار بووە کە بەرزترین داهاتە لەساڵى 1972 ەوە تا ئێستا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشورەوە 99 ملیۆن و 115 هەزار و 64 بەرمیل، لەکەرکوکەوە ملیۆنێک و 448 هەزار و 935 بەرمیل هەناردەکراوە.

  

بەپێی ئامارەکە، رۆژانە عیراق سێ ملیۆن و 244 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە و نرخى هەر بەرمیلێک 110.90 دۆلار بووە.