کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاکارێکى وڵاتى سعودیە بەهۆى سەردانیکردنى ئیسرائیل و لێدوانى لەبارەى خۆشویستنى ئەو وڵاتە و پێزانینى بۆ هاووڵاتیانى ئیسرائیل، لە مزگەوتێکى فەڵەستین هێرشى دەکرێتە سەر و دەکرێتە دەرەوە. . لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیى ساتى هێرشکردنە سەر محەمەد سعود چالاکوان و میدیاکارى وڵاتى سعودیە بڵاوکرایەوە کە بەنیازبوو لە مزگەوتى ئەقسا لە فەڵەستین نویژ بکات. . لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا بەهۆى ئەوەى محەمەد سعود بەهاوەڵى شاندێکى میدیاکار و چالاکوانى عەرەبى سەردانى ئیسرائیلیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانى ئیسرائیل کۆبوونەتەوە، بە جنێو و تێگرتنى پێڵاو لەلایەن چەند هاووڵاتییەکى فەڵەستینییەوە دەکرێتە دەرەوەى مزگەوتەکە. https://www.facebook.com/IsraelArabic/posts/2346426065394788 . سعود لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیدا لەگەڵ ڕادیۆی گالاتسی ئیسڕائیلی ڕایگەیاندووە، کە ئەو ئیسڕائیلی خۆشدەوێت و عاشقی ئەو وڵاتەیە و وا هەست دەکات کە ئیسڕائیلییەکان خێزانی ئەون. https://www.facebook.com/Omar.Alshaht/videos/10157233695865586/ .