ناس کورد-
کەشناسێکی دیارى عێراقى پێشبینی بەرزبوونەوەى گەورەى پلەکانى گەرما دەکات لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە (1-4-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پلەکانى گەرما دەگەنە 40 پلە لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتووەوە لە باشور و ناوەڕاستى وڵات، لە باکور و خۆرئاواش پلەى گەرما کەمتر بەرزبێتەوە و پاشان بەڕێژەیەکى کەم روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
وتیشى هەڵکشان و داکشانى پلەکانى گەرما پێشببینى دەکرێت چەند رۆژێک بەردەوام بێت، لەگەڵ کەمبوونەوەى خێرایی با و بەرزبوونەوەى کەمى رێژەى شێ لە باشور.