ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاد، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێی هەینی لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.