گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح ’’رەتیکردەوە’’

’’داوایەکى’’ بارزانى لەبەرهەم ساڵح ئاشکراکرا

2022.03.31 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
’’داوایەکى’’ بارزانى لەبەرهەم ساڵح ئاشکراکرا

ناس کورد-

رۆژنامەى عەرەبی چاپى لەندەن بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانى لەرێگەى کەسێکى دیکەوە پەیوەندى بە بەرهەم ساڵحەوە کردووە و داوایکردووە بکشێتەوە لە کێبڕکێی سەرۆک کۆمار لەبەرانبەر کشانەوەى رێبەر ئەحمەد، بەڵام ئەو داواکەى رەتکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەکە (31-3-2022) لە زارى سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە، بەرهەم ساڵح بەتەواوى ئەو داوایەى بارزانى رەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە کە سەردەمى تەوافوق کۆتایی هاتووە و پێویستى بارزانى درک بەوە بکات کە عێراق چووەتە قۆناغێکى نوێوە و پێویستى بە گۆڕانى ڕیشەیی هەیە و دوبارەبوونەوەى راپەڕینى عێراق ئەگەرێکى کراوەیە.

 

داواکەى بارزانى لەبەرهەم ساڵح هاوکاتە لەگەڵ شکستى هاوپەیمانى سێ قۆڵى بۆ جارى دووەم لەبەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار تا ئەویش سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانى حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى رابسپێرێت کە هاوپەیمانێتییەکە جەختى لێدەکاتەوە.