ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لەکاتژمێر 12 ى ئەمشەوەوە پشکنینى پی سی ئار بۆ ئەو کەسانە هەڵدەگیرێت کە کارتى ڤاکسینیان هەیە و لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکانەوە گەشت دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان بەرزنجى (31-3-2022) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "لابردنى ئەو پشکنینە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کارتى ڤاکسینیان هەیە و لانى کەم دوو ژەمیان وەرگرتووە".
وتیشى "بەڵام ئەوانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەبێت ئەو پشکنینە بکەن ئەگەر بیانەوێت گەشت بکەن".