گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تابلۆی ساختەی ئێرانی’’

سێ بارهەڵگرى عێراقى لەپەروێزخان دەستیان بەسەردا گیرا

2022.03.30 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
سێ بارهەڵگرى عێراقى لەپەروێزخان دەستیان بەسەردا گیرا

ناس کورد-

 

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستبەسەرداگرتنى (٣) ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری عێراقی راگەیاند، کە هەوڵدەدرا بە "ساڵانە و تابلۆی ساختەی ئێرانییەوە" ببرێنە ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەروازەکە (30-3-2022)، ئەو سێ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە هەڵگری ساڵانە و تابلۆی عێراقی بوون، بەڵام ساڵانەو تابلۆی ئێرانی ساختەیان بۆ دروست کرابوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان ئێرانین، لەکاتی ئاشکرا بوونیان وتویانە "کە ئەوان بۆ بردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەسێکەوە لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلەکانیان پێدراوە تا بیبەنە وڵاتی ئێران و لەوێ بیانفرۆشن".

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ڕۆژی (١٧)ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێکی تری بارهەڵگری عێراقی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستی بەسەردا گیرا، کە هەوڵدرابوو بەهەمان شێواز ببرێتە وڵاتی ئێران.

 

دەروازەکە دەڵێت، ئەو کارە بەپێی یاسا گومرگیەکان قاچاغ و نایاسایی یە، بۆ ئەنجامدانی ئیجرائاتی یاسایی کەیسی هەر چوار شۆفێرەکە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراون.