ناس کورد-
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن روخاندنى بارەگاکەیان یارییەکى سیاسی بووە و دەڵێت، ئەوانەی هێرشیانکرد باڵادەستن و چەکیان لایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شوان محەمەد (30-3-2022) دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی هەن لەسەر ڕووخاندنی بارەگای بەغدای پارتی، بەوەی یاریەکی سیاسی بووە و دەیانەوێت بارەگایەکی نوێ لەسەر زەوی بارەگا ڕووخاوەکە دروست بکەن، بە دەنگى ئەمەریکاى وت "ئەو کەسانەی وادەڵێن، ناتوانن هەڵوێستی سیاسی شەریفانە و مەدەنیانەیان هەبێت و دژ بە زمانی ئاگر و ئاسن بوەستن، بۆیە پاساوی لەو جۆرە دێننەوە و ڕوودەکەنە هەندێک بابەتی لاوەکی".
وتیشى "پارتی بەو جۆرە بیری نەکردووەتەوە، گەر ئێمە ئەو بینایە نۆژەن بکەینەوە، لەپاش دەستەبەربوونی ئاسایش و سەقامگیری، باڵەخانەیەک بۆ لقەکەمان دروست دەکەین، کە شایستە بێت بە گەڕەکی کەرادە".
شوان محەمەد جەختیشیکردەوە، هیچ مەترسیەک نییە لەسەر دروستبوونی درز لەنێوان هاوپەیمانێتیە سێ قۆڵیەکەیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و عەرەبی سوننە.