گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

2022.03.30 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

ناس کورد-

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانیشتنەکە بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە بەڵام دەبێت 220 ئەندام ئامادە بێت، بەڵام لەئێستادا ئەو ژمارەیە ئامادە نییە و سەرەتا چەند تەوەریکی تری وەک پێکهێنانی لیژنەکان تاوتوێ بکات.

 

پەرلەمان دەنگی دا لەسەر هەمواری هەندێک بڕگەی پەیڕەوی ناوخۆیی و ئەرکی لیژنەکان.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەڵێن سێیەکی پەکخەریان مسۆگەر کردووە کە لە 140 پەرلەمانتار پێکهاتووە.

 

مشعان جبوری، سەرکردە لە هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان دەڵێت، "ژمارەی ئامادەبوونی دانیشتنەکە 180 کەس تێپەڕ ناکات."

me_ga.php?id=5117