گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێم بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچوو

2022.03.30 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێم بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچوو

ناس کورد-

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە کردنەوەی تەندەر بۆ دیراسەکردنی پڕۆژەکە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەن و کە دیراسەکەی ئامادەکرد، دواتر دەست بە دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێم دەکرێت لەڕووی کرداریەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاگرین عەبدوڵلا لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی (30-3-2022) وتی، "دوای کردنەوەی تەندەری دیراسەکردنی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە، کە لەسەر ئاستی جیھان بەناوبانگە و لە زۆر وڵات کاری کردووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەین و دواتر دەست بەکار دەبن، کە ماوەی نۆ مانگی پێویستە دیراسەکە بەپێی ئەو پرۆپۆزەڵەی ئێمە پێمانداوە تەواوی بکات".

 

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی، "ئەو کۆمپانیایە باس لە ھەموو وردەکاریەکان دەکات کە بەھای ئابووری چۆنە و قازانجی چیە بۆ ئەوەی دروستی دەکات و چۆن دروست بکرێت و لە کوێ بڕوات و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە چی دەبێت، بۆیە وردەکاری تەواومان پێ دەدات".

 

نابراو وتیشی، "دوای تەواوبوونی دیراسەکە بەدوای وەبەرھێنەر دەگەرێین، کە بەپێی ئەو دیراسەی ئامادە دەکرێت کاری لەسەر بکات بەشێوەی کرداری، کە 912 کم دەبێت و دوو ملیۆن و 600 ھەزار دۆلاری تێچوو دەبێت و لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان دەبێت و لقی لێدەبێتەوە بۆ ھەڵەبجە و ڕانیە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەکانی دیکە، کە پڕۆژەکە بەسێ قۆناغ تەواو دەکرێت".