ناس كورد-
له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه (30-3-2022) له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (990) پارچه جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی له‌ماڵێكی له‌گه‌ڕكی كوردساتدا گرتووە.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی جگه‌ره به‌ستوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستو له‌وڵاتانی دراوسێوه قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی سزاده‌كرێته‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.