کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
دوو گەنج لە بەڕازیل هێرشیانکردە سەر خوێندنگایەک و پێنج خوێندکاریان کوشت و شیانی دیکەیان بریندارکرد، بەرپرسانی ئەمنیش ڕایانگەیاند ئەو دوو گەنجە پێشتر خۆیان خێندکاری ئەو خوێندنگایە بوون.
بەرپرسانی ئەمنی وڵاتی بەڕازیل ڕایانگەیاندووە: "دوو چەکدار هێرشیان کردە سەر خوێندنگایەک و پێنج خوێندکاریان کوشت و سێ خوێندکاری تریشیان بریندار کرد، تەمەنی دوو چەکدارەکە لە نێوان ١٧ بۆ ٢٥ ساڵیدایە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی لایەنە ئەمنیەکان، هێرشەکە لە کاتی پشووی خوێندکارانی خوێندنگەکە بووە لە شاری سوزانوی بەڕازیل.
پاش کشتنی خوێندکارەکن لە کاتی هەڵهاتندا دوو کارمەندی خوێندنگاکە و دوکاندارێکی نزیک خوێندنگاکەشیان کوشتووە، پاشان دوو بکوژەکە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.
بەرپرسانی شاری سوزانوی بەڕازیل، تا ئێستا پاڵنەرەکانی پشت ئەو تاوانەیان ئاشکرا نەکردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە هاوشێوەی ئەم ڕوداوەش لەساڵی ٢٠١١ لەشاری ریۆدی جانریۆی بەڕازیل بوو کە چەکدارێک ١٢ خوێندکاری کوشت.